پاری سێن ژێرمەن بەدوای گواستنەوەی مێهدی تارێمی هێرشبەری ئێرانییە، بۆ وەرزی هاوین

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مێهدی تارێمی


May 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆژنامەی بەناوبانگی پورتێگالی هەواڵی لە حەز و ویستی یانەی پاری سێن ژێرمەن داوە بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئێرانی و یاریزانی تیپی پۆرتۆی پورتێگال.

لوئیس کامپۆس بەرپرس وەرزشی یانەی پاری سێن ژێرمەن هەوڵ ئەدات بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ بۆ هاوینی داهاتوو، لەبەر کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی مێسی و داهاتووی ناڕوونی نەیمار، بۆیە گواستنەوەی هێرشبەرێکی نوێ بووە بە مەبەستی ئەو یانەی فەڕنسەییە بۆ هاوینی داهاتوو.

کەوابوو ڕۆژنامەی ئۆژۆگۆی پورتێگال ڕاپۆرتی داوە مێهدی تارێمی هێرشبەری ئێرانی و یاریزانی تیپی پۆرتۆ هەمان کەسی مەبەستە کە PSG مەیلی لەسەر گواستنەوەیەتی.

تارێمی لەم وەرزەدا نزیکەی 48 جار بۆ یانەی پۆرتۆ چووەتە گۆڕەپانی کێبەرکێ و 26 گوڵ و 13 پاسی گوڵیشی تۆمار کردووە.