زایەڵە ـــ  بەنرخترین ئەستێرە و هەروەها گرانترین یاریزانی باسکەی ئەمریکا، بە دەگمەن تووشی هەڵە دەبێت، بەڵام هەڵە تاک و تووکەکانیشی مایەی سەرسووڕمانە.

هەڵەی لێبران جیمز ئەستێرەی تەمەن 38 ساڵانی تیپی باسکەی لۆسانجلێس لیکرز و سووڕخواردنی تۆپەکە لە دەستیەوە لە یاری بەرانبەر بە تیپی دێنۆر ناگتس، یەکێک لە دیمەنە تایبەتەکانی یاری لیگی NBA بوو کە سەرنجی هاندەران و بینەرانیشی زۆر ڕاکشا.