زایەڵە ـــ هەواڵی ئامادەبوونی تیپی باسکەی خانمانی ئێران بۆ بەشداری کردنی پێشبڕکێیەکانی کاپی ئاسیا، دیویژێنی B تایلەند، پشتڕاست کرایەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باسکە، فیبای ئاسیا، هەواڵی ئامادەبوونی تیپی باسکەی خانمانی ئێران بۆ بەشداری کێبەرکێیەکانی کاپی ئاسیای دیویژێنی Bی تایلەند.

بەو پێیە تیپە نەتەوەییەکانی قێرقیزستان، ئەندۆنێزیا، ئێران، ئۆردۆن سێریلانکا، موغولستان، مالێزیا و تایلەند بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن و تیپەکانی مالدیڤ و قێرقیزستانیش وەکوو جێنشین بۆ ئەو ڕووداوانە هەڵبژێردراون.

کاپی ئاسیا لە ڕێکەوتی 23 تا 29ی مانگی گەلاوێژ لە شاری بانکۆکی تایلەند بەڕێوەدەچێت.
تیپی نەتەوەیی باسکەی خانمانی ئێران بە ڕاهێنەری ئێلێنی کاپۆچیانی ماوەی 10 ڕۆژ لەمەوپێش کاروڕەوتی ڕاهێنانی خۆی دەستپێکردووە.