سەرکردەیەکی  بزوتنەوەی گۆڕان بۆزایەڵە: دەسپێشخەری بۆ ڕ ێکەوتن  بێ گیانی لەخۆبوردەی نابێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


May 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی  بزوتنەوەی گۆڕان جەختی کرد؛ "هیوادارم دەستپێشخەری بۆ ڕازی کردنی دڵی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ئەمریکیەکان نەبێت کەماوەیەکە گوشار لە م هێزانە دەکەن بەڵکو بۆ گەیشتنە ڕێکەوتنێکی باش بێت."

نزار مەحمود  ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی  بزوتنەوەی گۆڕان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەگەر هەموولایەک لەسەرداواکاریەکانی خۆیان پێداگربن بەتایبەتی ئەولایە ی  خۆی بەخاوەنی دەسپێشخەریەکە ئەزانێت ئەوە بەهیچ جۆرێک هیچی لێ سەوزنابێت هەمووی لەشوێنی خۆی ئەبێت، لەوەش خراپتر پەنا بۆ بڕیار و کاری تاک لایەنە و زۆرینەی ناو پەرلەمان ببرێت کارێکی زۆر هەڵەیە و ئەمانباتەوە بۆ بنبەست و مەودای دورکەوتنەوەکان زیاتر ئەکات  بۆ بڕیارێکی وەک پرۆسەی هەڵبژاردن نەک پێویستی بە ڕەزامەندی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت بەڵکو پێویستی بە ڕێکەوتن و ڕەزامەندی تەواوی لایەنە بچوک و گەورەکان هەیە لەکاتێکدا ئەم یاسای هەڵبژاردنەو میکانیزمەکانی  کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو پڕیبوە لە فرت و فێڵ و تەزویرو تۆقاندون بەکارهێنانی هێزو نان بڕین بۆکۆکردنەوەی دەنگ هیچ لایەک و تەنانەت هاوڵاتی سادەش لێی ڕازی نین و هەر خراپی ئەم پرۆسەی هەڵبژاردنە زۆرینەی خەڵکی کوردستانی لەهەڵبژادن نائومێد کرد و لە کۆتا هەڵبژاردن لەسەدا ٧٠زیاتری خەڵک بایکۆتی چونە سەر سندوقی دەنگدانیان کردو بەهەڵبژادنی گاڵتەجاڕی سەیریان کرد .

وتیشی، هیوادارم دەستپێشخەری بۆ ڕازی کردنی دڵی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ئەمریکیەکان نەبێت کەماوەیەکە گوشار لە م هێزانە دەکەن بەڵکو بۆ گەیشتنە ڕێکەوتنێکی باش بێت واز لەبیرۆکەی زۆر ینەو کەمینە بێن و بیر لەئایندەی دیموکراتی و هەڵبژاردنێکی پاک بۆ ئەم هەرێمە بکەنەوە .

کامەران کەریم