تیرهاوێشتنی مەرگهێنەر لە پێشبڕکێیەکانی ئۆتۆمبێلڕانی مەکزیکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تەقەکردن لە پێشبڕکێیەکانی ئۆتۆمبێڵڕانی لە مەکزیکدا، دەیان کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

پێشبڕکێیەکی ئۆتمبێلڕانی ئافرۆد کە لە ناوچەی باخای کالیفۆڕنیای مەکزیک بەڕێوەدەچوو، ڕووبەڕووی هێرشێکی چەکدارانەی سەندیکای تایبەت بە کڕین و فرۆشتنی ماکە هۆشبەرەکان بوویەوە.

لە ڕوودانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەدا دەنێو پێشبڕکێیەکانی ناسراو بە (کاچانیاسۆ)، 11 شوفێر لەناوچوون و نزیکەی 9 کەسی دیکەش بە توندی بریندار کراون.