سێهەمین قارەمانیی بەردەوامی تیپی باڵەی زاکسا لە ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئەورووپا


May 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باڵەی زاکسای لەهێستان بەردەوام بۆ سێهەمین جار، لە لیگی قارەمانانی ئەورووپا سەرکەفت.

تیپی باڵەی زاکسای لەهێستان و تیپی یاستشبسکی لە سۆپر لیگی قارەمانانی ئەورووپا بەرانبەر بە یەکتر پێشبڕکێیان داوە کە ئەو دیدارە بە ئاکامی 3 بەر 2 و بەسوودی زاکسا کۆتایی پێهات، کەوا بوو تیپی زاکسا سێهەمین قارەمانی بەردەوامی خۆی لە ئەورووپا بەدەستهێنا.

ڕاهێنەری تیپی یاستشبسکی لەئەستۆی (مارسلو مێندێس) ڕاهێنەری ئەرجەنتینیدا بوو و ڕاهێنەری تیپی زاکسایش لە ئەستۆی (تۆماس ساملۆ) ڕاهێنەری پێشووی تیپی نەتەوەیی ڕووسیادا بوو.