دوو تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بازرگانی جەستەی مرۆڤ تۆمەتبار کۆمەڵایەتی


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران .

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بازرگانییان بە گورچیلەی مرۆڤەوە كردووەو گورچیلەیەكیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە.

لەئێستادا تۆمەتباران :

(س، ب، ع) لەدایكبووی 1986 دانیشتوی شاری هەولێر
(ز، خ، ت) لەدایكبووی 1988 دانیشتوی شاری بەغدا 
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

کامەران کەریم