درەوشانەوەی خانمە باسکێلسوارەکانی ئێرانی لە پێشبڕکێیە نێونەتەوەییەکانی قەزاقستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئێران قەزاقستان


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ  پێشبڕکێیەکانی باسکێلسواری پیست لە وڵاتی قەزاقێستان پاش درەوشاوەیی خانمە وەرزشوانەکانی ئێرانی کۆتایی پێهات.

بە گوێرەی بنکەی هەواڵنێری وەزارەتی وەرزش و لاوانی ئێران، لە دوایین ڕۆژی کۆتایی ئەو پێشبڕکێیانە لە لەقی (کارین)ی خانمان خاتوو فاتیمە هوداوەند توانی باڵاتر لە نوێنەری قەزاقستان کە خاوەنی چەندین مەداڵی زێڕی جیهانی و ئاسیایشە، لەسەر پلەی یەکەم ڕاوەستێت و ببێت بە خاوەن مەداڵی بەنرخی زێڕینی ئەو پێشبڕکێیانە. 
خاتوو مائێدە نەزەری نوێنەری دیکەی ئێرانی لە هەمان بەشدا بوو بە خاوەن مەداڵی بۆرۆنزی ئەو پێشبڕکێیانە.

لە لەقی 200 مەتری خانماندا، نوێنەری قەزاقستان مەداڵی زێڕی بردەوە و فاتیمە هوداوەند مەداڵی زێو و خاتوو ستارە زەرگەریش مەداڵی بۆڕۆنزی لە مل هەڵواسی.