زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی مەچەک بەزاندنی ئێران پلەی جێنشینی قارەمانی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەستهێنا.

کار و ڕەوتی بیست و یەکەمین خولی پێشبڕکێیەکانی مەچەک بەزاندنی قارەمانی ئاسیا لە شاری عەجەمانی وڵاتی ئێمارات، بە بەدەستهێنانی 54 مەداڵی ڕەنگاوڕەنگ(7 زێڕ، 18 زێو، 28 بۆڕۆنز) بە پێی نوێنەرانی ئێرانی کۆتایی پێهات.

لەو پێشبڕکێیانەدا(ئومید ئەمینی) ئەندامی تیپی نەتەوەیی مەچەک بەزاندنی ئێران و خەڵکی شاری ئوشنەوییە لە بەشی تیپی و تایبەت بە گەورەساڵان، پلەی جێنشینی قارەمانی بەدەستهێنا.