هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئایار دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە خۆراک بەشەخۆراک


May 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئایاری هاوڵاتییان بکرێت.

دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" لە کۆگاکانمان هەموو خۆراکێک هەیە، بەڵام تاوەکو وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری دابەشکردنی بەشە خۆراک نەدات، ناتوانین دەست بە دابەشکردنی بکەین". 

وتیشی"  لەبارەی کاتی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی ئایار لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەمان کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، ڕۆژی ٢٧ ئەم مانگە دابەشکردنی بەشە خۆراک ڕادەگەیەنن". 

سەبەتەی خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان پێکهاتووە له (شەکر، زەیت، دۆشاوی ته‌ماتە، فاسۆلیا، لەتکەنۆک، برنج و ئارد).