دەستدەکرێت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جووتیار سایلۆ


May 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ووەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایگەاند،  پێنج شەممە  سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێتەوە بۆ ڕادەستکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران.

بەڕێوەری گشتی بازرگانی هەرێم لەو بارەوە زانیاریەکانی چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی خستەڕوو کەبەم شێوەیە دەبێت.

 بۆ هەرتەنێک بڕی (٨٥٠٠٠٠) هەشت سەدو و پەنجا هەزار دینار دەدرێت بەجوتیار.
 ‏پاش وەرگرتنی نمونە و دەرچوونی لەپشکنین وەردەگیرێت.

 ‏بۆ ئەمساڵ لەسنوری پارێزگاکانی هەرێم بڕی تەنها (٣٧٥٠٠٠) سێ سەد وحەفتاو پێنج هەزارتەن گەنم وەردەگیرێت.

چل ملیار دینار خراوەتە سەر حساب بانکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بۆ گەنمی ئەمساڵ و ڕاستەوخۆ چەند ڕۆژ دوای وەرگرتنی گەنم لەجوتیاران چەکەکانیان پێدەدرێت لەماوەیەکی کەم دا لەبانکەکان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.

کامەران کەریم