ئەمڕۆ و سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان مەعاش


May 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 2023/5/24 مووچەی وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی و دەزگای گشتی كاروباری مین دابەشدەکرێت.

بەپێی خشتەكە سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2023/5/25 مووچەی وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەکرێت.

کامەران کەریم