دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێک بەناوی گورگەکان ڕادەگەیەنێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گورگەکان ئاسایشی هەرێم


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گروپێکی تێکدەر دەستگیردەکات.

ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند،پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی  گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە ، تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەی شۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە : 

( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع ) 
تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٤٠٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

کامەران کەریم