هاکان دێمیر گەیشتە تاران

(0) / / ورزش / زایەڵە هاکان دێمیر تاران


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ هاکان دێمیر ڕاهێنەری نوێ بۆ تیپی نەتەوەیی باسکەی ئێران، گەیشتە شاری تاران.

هاکان دێمیر ڕاهێنەری نوێ تیپی نەتەوەیی باسکەی ئێران بەیانی ڕۆژی چوارشەمە گەیشتە شاری تاران و موحسێنی موعێزی سکێرتێری گشتی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران پێشوازی و بەخێرهاتنی لێ کرد.

بڕیار وایە دێمیر لەگەڵ سەرۆکی فیدراسیۆنی باسکەی ئێران دانیشتنێکیان هەبێت و سەبارەت بە ئامادەسازی و دارشتنی گەڵاڵەکان بۆ بەشداریکردنی تیپی باسکەی ئێران لە جامی جیهانیدا لێدوانێکیان هەبێت.

بڕیارە ڕاهیێنەری نوێ تیپی نەتەوەیی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەمە لە نزیکەوە چاودێڕی فیناڵی دووهەمی سۆپەرلیگی باسکەی ئێران، لە نێوان دوو تیپی شارەوانی گورگان و (کالە)ی مازەندەران بکات