هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچه‌ی پێنج وه‌زاره‌ت و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ و خانه‌نشینانی شارستانی و پێشمەرگە دابه‌شبكرێن. 

بەپێی ئەو خشتەیەی دارایی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی (خانەنشینی شارستانی) دابەشدەکرێت. 

ڕۆژی سێشەممەش هەریەک لە (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، شارەوانی و گەشتوگوزار) مووچە وەردەگرن. 

هەر بەپێی خشتەکەی دارایی هەرێم، رۆژى چوارشەممە مووچەی (هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و خانەنشینی پێشمەرگە) دابەشدەکرێت، بەوەش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فەرمانبەران دێت.