سەرکەفتنی شاخەوانێکی ئێرانی بەسەر لووتکەی (لۆتسێ)دا

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان لۆتسێ


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ شاخەوانێکی ئێرانی بە نێو ئەبولفەزلی گوزلی ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێکەوتی 2ی جۆزەردانی ساڵی1402ی هەتاوی توانیویەتی بێ کەڵکوەرگرتن لە بوتلی ئوکسیژێن بەسەر چوارەمین لووتکەی بەرزی جیهاندا سەربکەوێت.

ناوبراو بە پاڵپشتی شێرپاکەیەوە توانیویە ئەو شاخە ببڕێت و بەسەر لووتکەی لۆتسێدا سەربکەوێت. هەروەها ناوبراو پێشتریش بەسەر لووتکەی پوبدا کە نزیکەی 7.439 مەتر بەرزاییەتی سەربکەوێت.