ناساندن و باسکردنی ئەندامێکی چالاک لەکۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش فەرهاد نصرالدین شریف شاخەوانی


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان شکۆمەندە بە ئەندامی هەمیشەی کۆمەڵەکەمان برای بەڕێزمان مامۆستا (فەرهاد نصرالدین شریف ).

 
مامۆستا فەرهاد لەساڵی 1978 لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لەدایک بووە، خوێندنی هەرلەوێ تەواو کردوە و لە ئێستادا لە شاری سلێمانی وەک مامۆستایەکی سەرکەوتوو لە باخچەیەکی ساوایان کار و دەوامی خۆی دەکات.

لەگەڵ پیشەکەی خۆی حەزو و خولیایەکی بەرچاویشی بۆ وەرزشی شاخڕەوی و شاخەوانی هەیە ، هەربۆیە لە ساڵی 2019 یەکەم گەشتی شاخەوانی ئەنجامداوە لەگەڵ زۆربەی گرووپ و کۆمەڵەکان لەوانە ( گروپی شاخەوانی هەزارمێرد ـ گروپی شاخەوانی ماردین - گروپی شاخەوانی هاوڕێیانی شاخ - کۆمەڵەی شاخەوانی سلێمانی و کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان ) 
دواتر لەساڵی 2022 بەفەرمی بوو بە ئەندامی کۆمەڵەکەمان کۆمەڵەی_شاخەوانی_کوردستان.

یەکێکە لەئەندامە چالاک و دڵسۆزەکانی کۆمەڵە کە توانیویەتی بەسەر شاخە سەختەکانی وەک (بێکۆدیان ،پیرەمەگروون، چایەر،ئاسنگەران ، کوڕەکاژاو .. هتد) سەربکەوێت.

مامۆستا فەرهاد کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و خۆشەویست و خاوەن هەڵوێستی ناو کۆمەڵەیە هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچونی زیاتری بۆ دەخوازین.

بەناوی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی کۆمەڵەکەمانەوە 
هیوا خوازین هەمیشە سەركەوتو و  سەلامەتبن.