تۆمەتبارێك دەستگیراو دەستیشگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەردا

(0) / / کردستان / زایەڵە مادەی هۆشبەر


May 25, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی ڕاپەڕینی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو كه‌لوپه‌لی‌ بەكارهێنانی مادەكەدا.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەفرۆشتگاكەی دزی لێكراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەرو كه‌لوپه‌لی‌ بەكارهێنانی مادەكەدا.

لەئێستادا تۆمەتبار (م، ك، ر  لەدایكبووی 1991)  بەپێی ماددەی 446 و بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

کامەران کەریم