دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی  ٣  گرووپی دزیکردن ڕادەگەیەنێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەرێم دزی


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ١٣ ) کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکات.

ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند،لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوه بە ماددەکانی ( ٤٤٣ ، ٤٤٤ ، ٤٤٦ ) سیانزە کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە.

تۆمەتباران لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری هەستاون بە دزیکردن لە ماڵان و دوکان و شوێنە گشتیەکان ، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتیان ، سەرجەم ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی دزیویانە پێکهاتبوون لە ( ئۆتۆمۆبێل ، ئاڵتون ، پارە ، مۆبایل ) .

تۆمەتباران دانیشتوی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خواروو و ناوڕاستی عێراقن ، لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

کامەران کەریم