هه‌ڵمه‌تێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كوتان له‌گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد

(0) / / کردستان / زایەڵە کوتان گەرمیان ڤاکسین


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی گشتی گەرمیان ڕایگەیاند،له‌ سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كوتانى مناڵان له‌ دوێنێوه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ و هه‌تا كۆتایی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كوتانى مناڵان به‌ ڤاكسینی جۆراوجۆر، بۆ ئه‌و مناڵانه‌ى كه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك بێت پێشتر ئه‌و ڤاكسینانه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌ یاخود هه‌موو ژه‌مه‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌كانى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیمه‌كان به‌پێی مه‌ڵبه‌ند و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان دابه‌ش كراون و رۆژانه‌ گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێن بۆ كوتانى مناڵان.

داوا له‌ دایكان و باوكان ده‌كه‌ین كه‌ مناڵه‌كانیان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شداریی پێبكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌ر كوتانێكیان نه‌كردوه‌ یان به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیوه‌، له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا ئه‌و كوتانانه‌ بۆ مناڵه‌كانیان ئه‌نجام بده‌نه‌وه‌.

کامەران کەریم