گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە شەممەوە  وەردەگیرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم عێراق هەرێمی کوردستان


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

وا بڕیارە رۆژی شەممە پرۆسەی بەبازاڕكردنی گەنم لە پارێزگاكانی هەرێم دەست پێبكات و پێشبینیش دەكرێت رێژەی گەنم ٤٠٠ هەزار تۆن بێت.

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، رۆژی شەممە پرۆسەی بەبازاڕكردنی دانەوێڵە لە پارێزگانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، چوارەم گوژمەی ئەم بڕە پارەیە وەزارەتی دارایی پەیوەست بە كڕینی گەنم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ سەر هەژماری كۆمپانیاكە زیادكراوە و بەكاری دەهێنن بۆ شایستەی دارایی جوتیاران.

نوری روونیكردۆتەوە، لە رۆژی شەممە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و پێشیینیش دەكرێت رێژەی گەنم لەو پارێزگایانە ٣٧٥ بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن بێت.