چەند ڕێنماییەكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ خزمەتكردنی وەرزشی وڵات
/
ورزش
/
زایەڵە
وەرزش
شیاع سودانی
عێراق
زایەڵە - محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕۆژی پێنجشەممە، چەند ڕێنماییەكی بۆ خزمەتكردنی وەرزشی عێراقی دەركرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، داوایی لەوەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە، بۆ پشتگیریكردنی هەموو یەكێتیە وەرزشیەكان و ئاسانكردنی كارەكانیان، لەپێناو خزمەتكردنی وەرزشی عێراق و پێگەیاندنی بۆ ئەوەی بگات بەئاستی وەرزشێكی بەرز.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك وەزیران داوایی كردووە بۆ جێبەجێكردن و پێداچوونەوە بەبەرزترین پێشنیارەكانی كۆنگرەی وەرزش و لاوان كەلەم كۆتایانەدا لەبەغدای پایتەخت سازكرا، و هەمواركردنەوەی یاسایی یەكێتیە وەرزشیەكان و پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بە تاوتووێكردنی پەیرەوی یەكێتیە وەرزشیەكان و چاوخشاندنەوە بەبودجەكانیان لەخۆی گرت، هەروەها ئەكتیڤكردنی ماددە(16) لەیاسایی یەكێتیە وەرزشیەكانی ژمارە ( 24 )ی ساڵی (2021 ) سەبارەت بەكەمكردنەوەی نرخی تكتی گەشتكردنی شاندە وەرزشیەكان ئەوانەی بەڕێگای هێلە حكومیەكانەوە گەشت دەكەن، لەگەڵ ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزای هاتن بۆ ناو عێراق بەشاندە وەرزشیەكان.
هەروەها ئەكتیڤكردنی ماددەی( 5 )ی یاسایی خەڵاتكردنی وەرزشوانان و پاڵەوانانی پێشەنگ كەچارەسەركردنی نەخۆش و پێكانەكان دەكات، وجەختیش لەوەزارەتی وەرزش ولاوان دەكاتەوە بۆ بەردەوامی پشتگیریكردنی بەشداریە دەرەكیەكانی هەموو یەكێتیە وەرزشیەكان، و ئاگاداركردنەوە بۆ دابینكردنی ژێرخان بۆ یەكێتیە وەرزشیەكان لەوەرزشە جۆراجۆرەكان و ئامادەكردنی زەوی پێویست.
هەروەها هەنگاونان بەرەو تەرخانكردنی بارەگایەك بۆ یەكێتیەكان ئەوانەی پێگەی عەرەبی یان ئاسیاوی یان نێودەوڵەتیان هەیە، و چاودێریكردنی كێشەی خەرجكردنی بودجەی بەكێتیەكانی نا ئۆڵمپی كە راگیراوە، وتەرخانكردنی بودجەیەك بۆ یەكێتی ئۆڵمپیەكانی تایبەت.
هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە وەزارەتی وەرزش و لاون كرد بەربەستەكانی پێش تەواوكردنی پرۆژەی هۆڵی بەغدا ئەرینای وەرزشی كەجێگای 7 هەزار هاندەری دەبێتەوە چارەسەر بكات، كەلەپرۆژە وەرزشیە گرنگەكان لەعێراق هەژمار دەكرێت.
تێبينيێك بنێرە: