پەرلەمانتارێک: داواکاری جوتیارانی عەربەت دەگەیەنینە حکومەتی عێراق

(0) / / کردستان / زایەڵە عەربەت جوتیار عێراق


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو ئاگر لە گەنمی بەشێک لە هاولاتیانی سنوری ناحیەی عەربەت و گوندی باریکە  کەوتەوە بەو هۆیەوە بەداخەوە زیاتر لە دوو سەد دۆنم زەوی هاولاتیان لە سنورەکە سوتا ئەمرۆ سەردانی شوێنی ڕووداوەکەمان کرد و لەگەل بەشێک لە خاوەن زەویەکان کۆبوینەوە.

ناوبراو وتیشی،   پاش گوێگرتن لە داواکاریەکانیان بەڵێنمان پێدان لە هەولدا دەبین بۆ هاوكاریكردنیان و كەمکردنەوەی ئەو بارگرانیەیی لەسەر شانیان دروستبووە لە لایەن حکومەتی عێراق و لایە پەیوەندیدارەکان.

کامەران کەریم