لقی باکی "میللی" ئێران لە سلێمانی دەکرێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سلێمانی ئابووری بانکی میللی


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری ئابووری و دارایی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لقی بانلی "میللی" ئێران بە شێوەی فەرمی لە سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکرێتەوە.
ئیحسان خاندوزی وەزیری ئابووری و دارایی ئێران وتی: حەوتەی داهاتوو بە وەرگرتنی مۆڵەت لە بانکی ناوەندی وڵات، لقی بانکی میللی ئێران بە شێوەی فەرمی لە شاری سلێمانی دەکرێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئیرنا) خاندوزی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیێکدا ئاماژەی بەوەش دا؛ بە کردنەوەی لقی بانکی میللی ئێران لە سلێمانی، هەندێ لە کاروباری بازرگانی و گومروکی لە کەمترین کاتدا و بە باشترین شێوە ئەنجام دەدرێت.