ئەمیر دانایی شاخەوانێکی ئێرانی بەسەر لووتکەی شاخی ئەڤەرێستدا سەرکەفت

(0) / / ورزش / زایەڵە شاخەوان وەرزش ئەڤەرێست


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەمیر دانایی شاخەوانێکی خەڵکی ئێران لە ڕێکەوتی 2ی جۆزەردانی 1402ی هەتاوی بەسەر بەزترین لووتکەی جیهان، ئەڤەرێست بە بەرزایی 8848 مەتریدا سەرکەفت.

ناوبراو پێشتریش بەسەر لووتکە ئاست بەرزەکانی جیهاندا سەرکەفتبوو، لەوانە شاخی(ئارارات) بە بەرزایی 5137 مەترەوە، لووتکەی(ئارگاتس)ی ئەرمەنستان بە بەرزایی 4090 مەترەوە، لووتکەی(کازبەک)ی وڵاتی گورجستان کە بەرزاییەکەی بریتییە لە 5054 مەتر، لووتکەی(ئەلبرۆس)ی ڕووسیا کە نزیکەی 5642 مەتر بەرزاییەتی و هەروەها لووتکەی دەماوەندی شاری تاران کە بەرزاییەکەی تا 5610 مەتر دەگات. بە هیوای سەرکەفتنی زۆرتر بۆ ئەو شاخەڕۆوە ئێرانییە.