پێشنیاری سەیروسەمەری 27 ملیۆن یۆرۆیی ئەلهیلال بۆ مێهدی تارێمی

(0) / / ورزش / زایەڵە مێهدی تاریمی ئەلهیلال سەعودی عەرەبستان وەرزش


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕۆژنامەی(ئەبولا)ی پورتێگال وردەکاری نوێ سەبارەت بە پێشنیارەکەی یانەی ئەلهیلال بۆ مێهدی تارێمی ئاشکرا دەکات.

ئەو میدیا پورتێگالیە بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاپەمەنییەکانی عەرەبستان ڕایگەیاندووە یانەی ئەلهیلال بۆ بەستنی گرێبەستێکی سێ ساڵە لەگەڵ ئەو هێرشبەرە ئێرانییە و بۆ هەر یەک ساڵ بڕی پارەی 9 ملیۆن یۆرۆی پێشنیار داوە، کە سەرجەم و بۆ سێ ساڵ دەبێتە 28 ملێۆن یۆرۆ هەڵبەت سەرەڕای خەڵات پێدان و ئیمکاناتی دیکە.
بە هۆی چۆنانیەتی بۆندێ کە بڕیارە واژۆ بکرێت ئەگەری ئەوەش بوونی هەیە دیسان ئەو ڕەقەمە بەرز بکرێتەوە.

پێشنیاری سەیر و سەمەری یانەی ئەلهیلاڵ تەنیا ڕێگایە بۆ ڕازی کردن و گواستنەوەی مێهدی تارێمی.
شایانی ئاماژەیە لە دوایین نوێ کردنەوەی پێڵاوی زێڕینی ئەورووپا نێوی مێهدی تارێمی ئەستێرەی ئێرانی دەنێو ڕەشنووسی تایبەتدا بوونی هەیە و پاش تۆمار کردنی 4 گوڵی دیکە لە یۆپەر لیگی ئەورووپا بۆ یانەی پۆرۆ ئەوا ئێستا ناوبراو لە ئاستی 65ی جیهانەوە بۆ ئاستی 28 بەرز بووەتەوە.