پڕۆژەیەک لەپێناو چاکەی گشتیدا

(0) / / گفتگو / زایەڵە عەبدولڕەحمان عەلی سێچاکان


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا نوسەر لەهەرێمی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  سەیرانگای سێچاکان کەسروشتێکی جوان ودڵڕفێنی هەیە لەنزیک پێنجوێن ، ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا بەتایبەت ووەرزەکانی دیکەش دەبێتە شوێنی گەشت وسەیران وئاهەنگی تایبەت وگشتی .

ڕاشیگەیاند: یەکێک لەوگرفتانەی کەئەم سەیرانگایەهەیەتی وسەردانیکەرانی ساڵانەوبەبەردەوامی نیگەرانکردوە نەبونی خزمەتگوزاری پێویستە بەگشتی و شوێنی نوێژکردن ودەستنوێژو WC یە .

وتیشی،   بۆچارەکردنی ئەوگرفتە یەکێک لەبازرگانە دڵ ودەروون فراوان و ویژدان زیندوەکانی ناوچەکە کەپێی خۆشنەبوو لەئێستاداناوی بهێنرێت لەپێناوچاکەی گشتیدا بڕیاریدا لەسەرئەرک وتێچوونی خۆی مزگەوتێکی خنجیلانەبەهەمووپێداویستیەکانیەوەلەسێچاکان دروستبکات و،لەوبارەشەوە قسەلەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کراوەوبەسوپاسەوە ئەوانیش بڕیاریانداوە هاوکارویارمەتیدەری سەرخستنی پڕۆژەکەبن . بەمەش بەشێکی زۆری ئەوگرفتوکێشانەکەساڵانە ڕووبەڕووی گەشتیاران دەبێتەوە کۆتایی پێ دێت.

ئەونوسەرە ئەوەشی خستەڕو، خوازیارم وەک حکومەت ولایەنی پەیوەندیدار بەتەواوی ناوچەکەیان پشتگوێخستوە لەهەموو بوارەکاندا ، بابازرگان وسەرمایەداران بەگشتی وخەڵکی سنوری پێنجوێن بەتایبەتی چاکی مەردانەی لێ هەڵماڵن وهەریەکەیان پڕۆژەیەک گەر بچوکیش بێت بکاتە دیاری بۆپێنجوێن ودانیشتوانەکەی تاکو ناویان بەپرشنگداری لەمێژوودا بمێنێتە،بازرگانەکە یەکێکەلەهاوڕێکانی تەمەنم وهەردوێنی پێکەوەسەردانی سەیرانگاکەمانکردوبڕیاری کۆتاییدا بەئەنجامدانی ئەوپڕۆژەیە لەپێناوچاکەی گشتیدا .

کامەران کەریم