ڕولە دووژمنی سەدساڵەو پشت لە دۆستی سەدساڵە /  ئیسماعیل حەمە

(0) / / مقالە / زایەڵە ئیسماعیل حەمە لۆزان


May 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەد ساڵی ڕابوردوو ئەوجی بەهاری سونەی عیراق بوو، بەدرێژایی ئەوبەهارە ئەو لایەنە لەترۆپکی دەسەڵاتدابوون بەڕاست و بەچەپ، لەژێر هەموو ناونیشانێکدا کوردیان چەوساندۆتەوە، بەتایبەت لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە، زۆرترین زەوی و گوندی کورد عەرەبی سونە داگیری کردووە، زۆرترین کارەساتی جەرگ بڕو زۆرترین کورد بەدەستی عەرەبی سونە کوژراون.

هەموو ئەنفال و کیمیایی باران سەرفەیلەق و بڕیاردەرانی ئەوکارەساتانە عەرەبی سونەبوون، تەنانەت موحسین دزەیی لەیاداشتەکانیدا دەڵێت (کاتێک کاک ئیدریس بارزانی کۆچی دوایی کرد لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا ویستمان تەعزێی بۆدانێین، لەمزگەوتێک کەبەدەستی عەرەبە سوونەکانی عیراقییەوەبوو، ڕێگەیان نەداین، بەناچاری چوینە لەمزگەوت و حوسەینییەیەک تازێمان دانا کەبنەماڵەی ئالی حەکیم سەرپەرشتییان دەکرد......)

خۆم بەم گوێیانەی خۆم لە ڕەحمەتی مامۆستا نەشئەت غەفوری ڕەحمەتیم بیست کەوتی( سەرکردە ئیخوانەکان ساڵی حەفتاو هەشتاکان کە دەهاتنە سلێمانی و لەشوێنێک کۆدەبووینەوە، نەمان دەتوانی بەکوردی لەماڵی خۆشمانا قسەبکەین، خۆئەگەر قسەشمان بکردایە، بەتوانجیان دەداین و دەیانوت، برازمانی بەهەشت عەرەبییەو قورئانەکەشمان عەرەبییەو ئێمەی میوانیش عەرەبین چۆن دەکرێت بەزمانێک قسەبکەن کەئێمە نازانین دەڵێن چی...)
بەدرێژای سەدەیەک عەرەبی سونە خاوەن دەسەڵات بوون لەکوردیان داوەو زوڵمیان لێ کردووە، لەبەرامبەردا شیعەی عیراق و ئێران هاوسۆزو پشتیوای کوردو شۆڕشەکەی بوون، جاهەرمەبەستێکی لەپشت بێت، ئێستاهیچ لۆژیکی نییە پشت لەدۆستی یەک سەدەیی خۆت بکەیت ڕوو لە دووژمنی سەدساڵەی باوک کوشتەی خۆت بکەیت.