وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە بەسەردەکاتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دەربەندی رانیە دانا عەبدولکەریم


May 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت لەمانگی (10)ی ئەمساڵدا تەواو دەبێت.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیەی بەسەرکردەوەو رایدەگەیەنێت، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پردەکە تەواو دەبێت. 

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، بەیاوەری بریکاری وەزیر بۆ رێگاوبان و ژمارەیەک لە راوێژکارو بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەر بە وەزارەت، بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەی پردی نوێی دەربەندی رانیەی بەسەرکردەوە. 

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئاماژەی بە بەردەوامی کارکردن لە پڕۆژەکە کردو رایگەیاند؛ کارکردن بەشێوەیەکی باش بەردەوامەو رێژەی ئەنجامدراو زیاتر لە (67٪)ی تێپەڕاندوە، لەئێستاشدا کارکردن لە قۆناغی سەقف تێکردنی پردەکەدایە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی دانراوە و ئەگەر گرفتی داراییمان بۆ دروست نەبێت، لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا پردەکە تەواو دەبێت و بەڕوی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە. 

پڕۆژەکە پێکهاتوە لە دروستکردنی پردێکی نوێ بەدرێژی (408.4م) و پانی (15)م، (11) مەتر بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و دو مەتریش لەهەرلایەک بۆ هاتوچۆی پیادە، گوژمەی پڕۆژەکە (12.416.378.000)ملیار دینارە، رێژەی کاری ئەنجامدراو (67٪).

کامەران کەریم