زایەڵە - ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی هونەری و راوێژکاری لە بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاکان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە لەگەڵ هونەرمەندان و شانۆکاران و تیپەشانۆییەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ بوو بە ئامادەبوونی بەڕێزان د.موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەر لەسلێمانی و رەمک رەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و چیمەن حارس بەڕێوەبەری رۆشنبیری منداڵانی چەمچەماڵ .
پاش گفتوگۆکردن و را گۆڕینەوە لەسەر شێوازی فێستیڤاڵ و کارە هونەرییەکان بڕیاردرا پێنجەمین فیستیڤاڵی شانۆی_قەزاکان لەچەمچەماڵ لەڕۆژانی ۲۱ـ۲۲ـ۲۳ / ۹/ ۲٠۲۳ لە قەزای چەمچەماڵ ئەنجام بدرێت و هەمووان لە خزمەتی فێستیڤاڵدابین.
کامەران کەریم