گواستنەوەی بنکەی فیدراسیۆنی جیهانی وەرزشگەلی ئاوی لە سوویسەوە بۆ مەجارستان

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مەلەوانی ئاو سوییس


May 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیدراسیۆنی جیهانی وەرزشگەلی ئاوی لە وڵاتی سوئیسەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مەجارستان.

فیدراسیۆنی جیهانی وەرزشگەلی ئاوی ڕایگەیاند دەیهەوێت بنکەی خۆی لە شاری لەوازانی سوئیسەوە بگوێزرێتەوە بۆ وڵاتی مەجارستان،World Aquatics لەگەڵ پلە و پایەدارە دەوڵەتیەکانی ئەو وڵاتە وەکوو سەرۆک وەزیران لە بۆداپێستدا گرێبەستی کارییان واژۆ کردووە.

پاتەختی مەجارستان لە ساڵەکانی 2017 و 2022 میوانداری پێشبڕکێیەکانی جیهانی فیفای لە ئەستۆدا‌ بوو و ئەو پێشبڕێیانە لە ساڵی 2027دا دیسان لەوێ بەڕێوە دەچێت، هەروەها شاری بۆداپێست بنکە و میوانداری فیدراسیۆنەکانی جیهانی وەرزشی جۆدۆ و کێشهەڵگرتنە.

حوسەین موسلێم، سەرۆکی وەرزشگەلی ئاوی جیهان دەڵێت: مەجارستان چەندین ار سەلماندوویەتی کە شوێنێکی باش و لەبارە بۆ وەرزش و وەرزشوانان.

فیدراسیۆنی وەرزشگەلی ئاوی لە ساڵەکانی 1908 و لە شاری لەندن بنیات نرا و لە ساڵەکانی 1986 گوێزرایەوە بۆ لەوازان.