دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی چەند کەسێکی تێکدەر و تەقەکەر لە چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت
/
اجتماعی
/
زایەڵە
چەمچەماڵ
ئاسایشی هەرێم
زایەڵە - ئاسایشی گستی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ١٣ ) کەسی بە تۆمەتی تەقەکردن و نانەوەی پشێوی دەستگیرکرد .
بەرەبەیانی ٢٠٢٣/٥/٢٩ لەناو بازاڕی چەمچەماڵ کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست دەبێت و چەند کەسێک بەهۆی تەقەکردنەوە بریندار دەبێت .
لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم تۆمەتبارانیان بە ماددەی ( ٤٠٥ ) دەستگیرکرد .
تۆمەتباران پێکهاتبوون لە ( ١٣ ) کەس ، دەستگیرا بەسەر سەرجەم چەک و کەرەستە سەربازیەکانیان ، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە کەیسەکانیان بەردەوامە و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: