​ نوسەرو میدیاکارێکی سەربەخۆ بۆ زایەڵە:بەغدا زیاتر پارێزەری شکۆی پەرلەمانی کوردستانە

(0) / / گفتگو / زایەڵە پەرلەمانی کوردستان کامیل مەحمود بەغدا


May 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کامیل مەحمود نوسەرو میدیاکاری سەربەخۆ  بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  پێش ئەوەی بڵێن ئەم هەنگاوەش بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێمە دەڵێین بەدڵنیاییەوە بڕیارەکە بۆ بەهێزکردنی قەوارەی هەرێمە.

وتیشی: دیوە باشەکەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەوەیە کە پەرلەمانی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و خاوەن بڕیاری کوردی لەناو دەوڵەتی عێراقی فیدراڵدا دەناسێنێت و جێگای بایەخی ناوەندو ئەو هەیئە قەزاییە باڵایەی عێراقە، لەکاتێکدا لێرە هەمیشە باس و بابەتی هەڵوەشانەوەی قەوارەی هەرێم و پیلان ئامانجی دوژمنکارانەی بەغدا بەگوێماندا دەدەن، بەڵام ئەمە تەنها تۆمەت و پاساوە بۆ قبوڵکردنی هەموو ئەو پێشێلکارییە سیاسی و یاساییانەی دەسەڵاتی کوردی کە سی ساڵە لەدەرەوەی یاساو دامەزراوەی دەوڵەتییەوە ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبات و بە میزاجی شەخسی و حزبی ئیدارەی ئەم وڵاتە دەدەن، وەک کۆنگرە حزبییەکان مامەڵە لەگەڵ پەرلەمان و هەڵبژاردندا دەکەن و کەی ویستیان هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و هەرکاتیش لەبەرژەوەندییان نەبوو دوای دەخەن و هەزار گرفت و تەنگەژەی لەبەردەمدا دەخوڵقێنن، دواتریش پەرلەمان دەکەنە دیلی بڕیاری حزبی و داخستن و کارکردنی بەدەست خۆیانە.

ڕاشیگەیاند؛ ئێستا بەغدا دەڵێ پەرلەمانی کوردستان دامەزراوەیەکی فەرمی و دەستوورییەو دەبێت بەپێی پرانسیپ و یاسا دەستوورییەکان مامەڵەی لەگەڵ بکرێ.

ئەونوسەرە وتیشی،  کەواتە پێمان بڵێن بەغدا پارێزەری شکۆی پەرلەمانەکەی ئێمەیە یان ئەم مامەڵە نایاساییەی دەسەڵاتە حزبییەکەی کوردستان.

کامەران کەریم