بە گوژمەی 5 ملیار و 500 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە عەنکاوە جێبەجێ دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عەنکاوە پڕۆژە ئاوەدانی کوردستان


May 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند،لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوژمەی (5,500,000,000)پێنج ملیار و بێنجسەد ملێون دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی عەنکاوە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

ئەو پرۆژانە بریتین لە تێکەڵەڕێژکردن و دانانی کربستۆن بۆ شەقامەکانی عەنکاوە لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ کەرتی ١٢٨ی عەنکاوە.

شایەنی باسە، پێشتر بەردی بناغەی ئەو پرۆژانە لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دانراون و ئێستاش کارکردن تێیاندا بە باشی بەڕێوەدەچێت، بە تەواوبوونیان ئاستی خزمەتگوزارییەکانی عەنکاوە بەرزتر دەبێتەوە.

کارەکانی ئەو پرۆژانە لەلایەن ئەندازیارانی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرۆکایەتیی شارەوانیی عەنکاوە و بەرێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر سەرپەرشتیی دەکرێت.

کامەران کەریم