کەپیتانی پێشووی تیپی ئێستقلال، وریا غەفووری بۆ هەمیشە لە جیهانی تۆپی پێ ماڵئاوایی دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وریا غەفووری ئێستقلال


May 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ وریا غەفووری یاریزانی بەتوانای خەڵکی شاری سنە و کەپیتانی پێشووی تیپی ئستقلالی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ئستۆرییەک باس لە بڕیارە شۆکهێنەرەکەی دەکات و دەڵێت: سبەی وەکوو سەیرکەر لە کۆڕی هاندەران و بینەرانی پێشبڕکێ نێوان هەر دوو تیپەکەی ئێستقلال و پێرسپۆلیس ئامادە دەبم و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکەم.

هەروەها ناوبراو نووسیویەتی: بەنیاز نەبووم لە بارودۆخی نالەباری ئێستاکەدا لە هۆڵی ئازادی شاری تاران ئامادە بم، بەڵام بڕیارم داوە لەم دەرفەتە دەگمەنە بۆ ماڵئاوایی کردن لە جیهانی تۆپی پێ و هەروەها هەوادارە ئازیزەکان و تیپە خۆشەویستەکەم(تیپی ئێستقلال) کەڵک وەربگرم و سبەی بڕۆم بۆ هۆڵی ئازادی. ئەمن زۆر خۆشبەختم کە بە ئامادەبوونی هەوادارەکانی عاشقی تۆپی پێ( چ هەوادارەکانی ئستقلال و چ هەوادارەکانی پێرسپۆلیس) کە وەکوو سەرمایەیی نەتەوەیی وان و ئیتواریان بەخشیوە بە وەرزشی تۆپی پێ، ئامادە دەبم و وەکوو یاریزانێک ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکەم.