دوو تیم، دوو گەشت؛ یەک ڕۆژ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


May 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

 زایەڵە ـــ گرووپی شاخەڕۆیی قەڵای هەولێر دوو گەشتی بەسەر دوو لوتکەی سەفین و تاڤگەی کانی بەست لە یەک ڕۆژدا ئەنجام داوە.

١ـ لە رێکەوتی ١٢ـ٥ـ٢٠٢٣گرووپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر گەشتێکی یەک ڕۆژەی لە گوندی قەڵاسنج بۆ لوتکەی کێلە گیسک و دواتر بۆ  سەر لوتکەی کایسا و دواتر بۆ گوندی چنێران ئەنجامدا.

سەرەتای گەشتەکە لە ناو گوندی قەڵاسنج لە بەشی باشوری چیای سەفین  بۆ لوتکەی کێلە گیسک دەستی پێکرد،  دوای ٣ کاتژمێر ڕۆیشتن بەناو سروشتی جوانی بەهار و هەڵگەڕان بە دۆڵ و قەدپاڵەکانی شاخ  گەیشتین بە لوتکەی کێلەگیسک کە لۆگۆی گرووپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر لەسەر دانراوە. دوای پشودانێکی کورت،  گەشتەک درێژەی پێدرا تاکو لوتکەی کایسا کە بەرزترین لوتکەی چیای سەفینە. دوای ژەمی نیوەڕۆ بەردەوام بووین لە درێژەدان بە گەشتەکەمان بە ڕێگایەکی جیاواز بۆ کانی زیزنێ لە بەشی باکوری چیای سەفین، لەوێش بۆ گوندی  چنێران لە سەر رێگای هیران شەقڵاوە کۆتایمان بە گەشتکە هێنا. گەشتەکە ١٨ کیلۆمەتر بوو، ١٢ کاتژمێری خایاند.

٢ـ گەشتي  تاڤگەی كاني بەست و چياي شێخ ناصر
  تیمێکی گرووپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر ڕێکەوتی ١٢ـ ٥ ـ ٢٠٢٣ گەشتێکی یەک ڕۆژەی بۆ تاڤگەی کانی بەست و چیای شێخ ناسر سازکرد، کاتژمێر ٤ لە هەولێر بەرێکەوتین و کاتژمێر ٧ گەیشتن بە کانی بەست.

٨ی بەياني دەستیان كردووە بە شاخرەوى  بۆ سەر چياي شێخ ناصر.  دوای گەیشتن بە کەویە بەفر و دیمەنی بەهاری و ناو ڕێواسان کاتێکی خۆشیان بەسەر برد، کاتژمێر ١ گەڕانەوە بۆ خاڵی دەست پێک.

 بەسەلامەتی هەردوو گەشتەکە کۆتایی هات و گەڕانەوە بۆ هەولێر.

ڕاگەیاندنی گرووپی شاخەوانیی قەڵای هەولێر.