زایەڵە - به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سیحر‌و جادو و فریودانی هاوڵاتیان، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ ژنێكی ته‌مه‌ن 79 ساڵیان ده‌ستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتییه‌ك‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هاوڵاتیانی فریودابوو كاری سیحر‌و جادوی ئه‌نجامدابوو.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیداو دوای پشكنینی ماڵی تۆمەتبار، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر نوشته‌دا.
تۆمه‌تبار (ف، ج، ع) ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
کامەران کەریم