بڕی دیاریکراوی گەنمی جوتیارانی گەرمیان و هەڵەبجە کەم کراوەتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جووتیار هەڵەبجە گەرمیان


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕی دیاریکراوی گەنمی جوتیارانی گەرمیان و هەڵەبجە کەم کراوەتەوە 

کەریم  عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بۆ ئەم ساڵ  لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ئەو بڕە گەنمەی دیاری کرابوو وەربگیرێت لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان  ۳۷٥ هەزار تەن گەنم   بوو لەو بڕەش بۆ سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین  ۱٦۰ هەزار تەن گەنم  دیاری کرابوو لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمەوە و ئەو بڕەی دیاری کرابوو بۆ جوتیارانی سنووری گەرمیان ( ۳٦ هەزار تەن گەنم ) و هەڵەبجەش ( ۱۹ هەزار تەن گەنم ) بوو بەڵام لە ئێستادا بڕەکەی زیادکراوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ٥۰۰ هەزار تەن گەنم  و سنووری سلێمانی هەڵەبجەو گەرمیان و ڕاپەڕینیش بۆ  ۲۳۰ هەزار تەن گەنم  واتا  ۷۰ هەزارتەن گەنم  زیادکراوە بۆ سنووری سلێمانی کەچی بڕی گەنمی دیاری کراو بۆ سنووری گەرمیان و هەڵەبجە لە بری ئەوەی زیادبکات کەچی کەمیکردوە سنووری گەرمیان کەمکراوەتەوە بۆ  ۳۲ هەزارتەن گەنم و هەڵەبجەش کەمکراوەتەوە بۆ  ۱۳ هەزارتەن گەنم  کە وەربگیرێت لە جوتیاران . 

وتیشی،  ئەمەش جێگای نیگەرانی ئێمەو جوتیارانە و لە داهاتوودا لە ڕێگای ئەنجومەنی پارێزگاوە بەدواداچوون دەکەین و هەوڵی گەڕاندنەوەی مافی جوتیارانی گەرمیان و هەڵبجە دەدەین . 

کامەران کەریم