پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ بۆ زایەڵە: یەکەمجارە ئۆپۆزسیۆن هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەڵوەشاندەوە
(0) /
زایەڵە - وەزیرە ئەحمەد ئیبراهیم ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند، یەکەمجارە ئۆپۆزسیۆن هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەڵوەشاندەوە.
وتیشی؛ ئێستا هەرسێ سەرۆکایەتیەکە ناشەرعی و کار بەڕێکەرن ئەمەش سیاسەتی جیاوازی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە بۆ ڕێگاگرتن لەم حوکمڕانیە خۆسەپێنە، هەموو قۆناغەکانی ژیان لە هەر بوارێکدا عەقلی تازە و جیاواز و بەرنامەی جیاوازی دەوێت بۆ گۆڕانکاری و تێپەڕاندنی لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر، هەرێمی کوردستان لەم دۆخەدا پێویستی بە گۆڕانکاری ڕیشەیی هەیە .
ڕاشیگەیاند، پشتیوان بە خوای گەورەو بە پاڵپشتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەم هەڵبژاردنە ئەم گۆڕانکاریە دەبینن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: