داستانی قارەمانێتی یەکێک لە شێرپاکان و ڕزگار کردنی شاخەوانێک لە بەرزایی 8400 مەترییەوە
/
ورزش
/
زایەڵە
شێرپا
ئەڤەرێست
زایەڵە ـــ هەفتەی ڕابردوو گێلجی شێرپا لەکاتێکدا دەیویست چەند شاگردێکی خۆی بگەیەنێتە لوتکەی شاخی ئەڤەرێست، بەلام کاتێک دەبینێت یەکێک لە شاخەوانەکان بە تەنها لەسەرووی ٨٤٠٠ مەتر بەجێهێلدراوە بۆ مردن و لە پەلە قاژەی مردندایە، تیمەکەی و هاوڕێکانی کەسیان لەلای نەمابوون و بەجێیان هێشتبوو!
ئازایانە گێلجی شێرپا بڕیار دەدات گەیشتن بە لوتکەکەی بەرزترین شاخ، بکاتە قوربانی رزگاردکردنی ڕۆحی کەسێک و دەمودەست بە هاواری دەچێت لەسەرووی ٨٤٠٠ مەتر، واتە ناوچەی مەرگی شاخەکە بە کۆڵ و پشتی خۆی ئەم شاخەوانەی گەیاندەوە بارەگای چوار و تاکو گەیاندیەوە جێگایەکی سەلامەت لەوێشەوە گوازرایەوە بۆ بارەگای سەرەکی شاخەکە بە سەلامەت.
بەژداریی شێرپاکان لە شاخەوانی و هاوکارییەکانیان لە یارمەتیدانی شاخەوانان بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان بێئەندازەیە و میراتەکەیان بۆ هەمیشە لە مێژووی شاخەوانیدا دەنووسرێتەوە.
خۆبەخشییەکان و گیانفیدایی بێ وچانی شێرپاکان بۆ ڕۆڵی خۆیان وەک ڕێبەر و ڕزگارکەر بە زیادە لە ئەستۆ دەگرن و نیشانی جیهانی دەدەن ، لە پێش شاخەوانەکان ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە و لەوە زیاتریش دەڕۆن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و سەرکەوتنی شاخەوانان.
جێگای ئاماژە پێکردنە تیمی فریاگوزاری لەو ئاستە بەرزانە کارێکی پڕ پڕ لە سەرکێشی و ڕیسکە، چونکە کەشوهەوای ئەو ئاستە بەرزانە وەکو دوژمنێکی بێدەنگ و لەسەر خۆ هەوڵی کوژاندنەوە و لەناوچوونی بەدەنی ئامادەبوان دەدات لەو جێگایە
هەر خۆ ماندوکردنێکی بێ بەرنامە دەمودەست کەسەکە لە پەلوپۆ دەخات و بەرەو لەناوچوون دەیبات
تێبينيێك بنێرە: