تیپی باڵەی خانمانی ئێرانی پاش 50 ساڵ بەشداری یارییەکانی ئاسیا دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە ئێران ئاسیا وەرزش


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی باڵەی خانمانی ئێرانی پاش 50 ساڵ بڕیارە بەشداری پێشبڕکێیەکانی ئاسیا بکات تاخود یەکەمین ئامادەبوونی خۆی پاش سەرکەفتنی کۆماری ئیسلامی ئەزموون بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران، نۆزدەیەمین خولی یارییەکانی ئاسیا بە میوانداری شاری هانگژۆی وڵاتی چین لە بەشی باڵەی خانماندا و لە ڕێکەوتی 6 تا 15ی خەزەڵوەر بەڕێوەدەچێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئۆڵۆمپیکی ئاسیا، قۆناخی سەرەتایی باڵەی خانمان لە یارییەکانی ئاسیای هانگژۆ، ڕۆژی پێنجشەمە 6م تا ڕۆژی دووشەمە 9می مانگی خەزەڵوەر درێژەی هەیە و دوو تیپی سەرکەوتووی هەر کۆڕ سەردەکەوێت بۆ قۆناحی دووهەم.

پاشان قۆناخی دووهەمی ئەو پێشبڕکێیانە بە شێوازی کۆڕی بەڕێوەدەڕوات و لەم قۆناخەدا سەرجەم 16 تیپ پێکەوە پێشبڕکێ ئەدەن.
پاشان قۆناخی دوایین و ئینجا قۆناخی فیناڵ بەڕێوە دەچێت و ڕەدەبەندی هەر تیپێک ئەنجام ئەدرێت.

تیپی نەتەوەیی خانمانی وڵاتی ئێران پاش 50 ساڵ بەشداری پێشبکێیەکانی ئاسیا دەکات.