کەریم بێنزێما لە ڕێگەی ڕوێشتن بۆ عەرەبستان/ 200 ملیۆن یۆرۆ مووچە لەگەڵ مافی بڵاوکردنەوەی وێنە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ڕۆناڵدۆ مێسی عەرەبستان


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ پاش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، یاریزان کەریمی بێنزێما سێهەمین ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانییە کە ڕووبەڕووی پێشنیاری سەیروسەمەری عەرەبستانی سعوودی دەبێتەوە و نزیکە لە وێککەوتن لەگەڵ یانەی ئەلئتحاد.

دوو هەواڵنێری ئسپانیایی ئەو هەواڵەیان پشتڕاست کردۆتەوە کە ئەگەری جوێ بوونەوەی ئەو یایزانە لەگەڵ ڕێئالی مەدرید زیادتر لە هەمیشە بوونی هەیە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مەدرید لەم وەرزەدا کۆتایی پێدێت.

میدیاکانی ئسپانیایی وردەکارییەکانی پێشنیاری عەرەبستان بۆ بێنزێمایان بەم شێوازە ئاشکرا کردووە.
ـــ پێدانی مووچەی 200 ملیۆن یۆرۆیی بۆ دوو وەرز یاریکردن(هاوسەنگ و بەرانبەر لەگەڵ مووچەکەی ڕۆناڵدۆ لە نەسردا.)

ـــ ڕادەست کردنی مافی تەواوی بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆی( لە ڕێئالی مەدریددا تەنیا نیوەی ئەو مافەی هەبوو.)

ـــ  مافی تەواوی کاری و چالاکی لەبواری ڕێکلام کردن لە وڵاتی عەرەبستاندا.

ـــ یارمەتیدان بۆ چێ کردنی بینا و ساختومان بۆ قۆتابخانەی منداڵان بە پێی ویست و خواستی خۆی.