زایەڵە ـــ کریستین هاریلا بەرەبەیانی دوێنێ بە کاتی وڵاتی نێپال توانیویەتی بەسەر لووتکەی دایولاگیریدا، وەکوو حەوتەمین لووتکەی 8 هەزار مەتری لەم وەرزەدا سەرکەفێت.
سەرجەم ئەم حەوت سەرکەفتنە لە ماوەی 34 ڕۆژدا ئەنجام بووە، کەوابوو ئێستاکە ناوبراو لە نێوانەی ڕێگای سەرکەفتن بۆ 14 لووتکەی 8 هەزار مەتری جیهاندا ڕاوەستاوە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردوو ناوبراو توانیبووی بەسەر 12 شاخی 8 هەزار مەتری جیهاندا سەرکەفێت.
ئەگەر بێتو هەریلا بتوانێت لەم حەوتەیەدا بەسەر شاخی ئاناپورنا و ماناسلۆ سەرکەفێت، ئەوا تەنیا پێنچ لووتکەی 8 هەزار مەتری دەمێنێت کە بەسەریاندا سەرکەفێت.
شایانی ئاماژەیە هەر پێنج لووتکەکە لە وڵاتی پاکستاندا بوونیان هەیە.