زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات وەکوو ڕاهێنەر بۆ تیپی نەتەوەیی باڵەی ئێران هەڵبژێردراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی بۆکان، پاش ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی باڵەی ئێران خاتوو ڕۆژین مامساحێبی ڕاهێنەری لاو و شایستەی بۆکانی وەکوو ڕاهێنەر هەڵبژێرداوە و بانگهێشت کراوە بۆ ڕاهێنانەکانی هۆردووی تیپی نەتەوەیی تازەلاوانی ئێرانی و تەمەن خوار 17 ساڵانی وڵاتی ئێران.