ژنێك لە دهۆک هاوژینی پێشووی دەكوژێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دهۆک توندوتیژی


Jun 02, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی دهۆك رایگەیاند، لە پارێزگاكە ژنێك هاوژینی پێشووی خۆی كوشتووە و هۆكارەكەش شەڕی نێوانیان بووە.

ئەمڕۆ هەینی 2ی حوزەیرانی 2023 هێمن سولەیمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ژنێكی تەمەن 23 ساڵ هاوژینی پێشووی خۆی كوشتووە كە تەمەنی 34 ساڵ بووە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی دهۆك، هۆكاری ئەو رووداوە بۆ شەڕی نێوان ئەو تۆمەتبار و قوربانییەكە دەگەڕێتەوە و رووداوەكەش لە ناوچەیەكی پارێزگاكە روویداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش رووداوەكە ئەو ژنە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و لەئێستادا لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامن بۆ زانینی هۆكاری ئەنجامدانی رووداوەكە.