پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو بۆزایەڵە: کاتێک دەسەڵات خۆی پێشێلی یاسا بکات ئەبێت چاوەڕوانی چیبيت

(0) / / گفتگو / زایەڵە دارا سێکانیانی هەرێم


Jun 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا  سێکانیانی  ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی  یەکگرتووی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەیاسا بڕیاردرا نابێت ڕسومات و غەرامە لەلایەن کۆمپانیای ئەهلیەوە بەسەر هاووڵاتیاندا بسەپێندرێت. ئەوەی ئێستا لە کوردستان هەیە بەناوی سەڵامەتی گیانی هاووڵاتیان کە بە کامێرای چاودێری  خاڵ بەخاڵ   یان پۆینت تو پۆینت ناو دەبرێت جگە لە باج و سەرانە و  ڕووتانەوەی هاوڵاتیان بۆ بەرژەوەندی تایبەت هیچ ناوێکیتر هەڵناگرێت. کاتێک بەرنامەی حکومەت بو بە چەوساندنەوەی هاوڵاتیان لە پێناوی بەرژەوەندی حزب یان کۆمپانیا یان کەسێکی دیاریکراو، هیچ مانایەک بۆ حکوت و خزمەت و ئاوەدانی وپێشکەوت نامێنێتەوە بەڵکو سیاسەتێکی هەلپەرستانەیە گەل و سامان و خاک و نیشتیمان ئەکاتە قوربانی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.

 

وتیشی،  ئیبن خەلدون  کە زانایەکی گەورەیە و خزمەتێکی گەورەی بە ژیاری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی کردوە نزیکەی  ٧٠٠ ساڵ پێش ئێستا قۆناغەکانی دەسەڵات و دەوڵەتداری کردوە بە  ٥  پێنج قۆناغ وە کۆتا قۆناغی ناوناوە قۆناغی  تەخشان و پەخشانی پارەو پول  بە  مرحلة الاسراف و التبذير ناوی ئەبات ئەڵێت لەم قۆناغەدا بە شێوەیەکی یاسایی حکومەت دێتە ڕوخاندن.ئەوەی ئێستا لەم هەرێمەدا ئەبینین جگە لە ڕووتانەوەی خەڵک و پێشێلکردنێکی یاساو بنەما گشتیەکان هیچیتر نیە بۆ دڵنیابن ئەمە زەنگی ڕوخانی ئەم دەسەڵاتەیە .

کامەران کەریم