
بەغداد پارەیەکی زۆر بۆهەرێم دەنێرێت
(0) /
زایەڵە - له كاتێكدا هێشتا به فه‌رمی پرسی پشكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلانه‌بوه‌ته‌وه، كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ماوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای بودجه، چونكه رۆژی ٩ی ئەم مانگە دەچێتە نێو پشووی وەرزی یاسادانان، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت بەر لەو وادەیەش دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەدرێت.
سەعد مانع ئەندامی لیژنەی دارایی، رایگه‌یاند، ماددەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستان کە لە نێو لیژنەی دارایی دەنگیان لەسەردراوە، بوونەتە ھۆی دواکەوتنی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە.
وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران رۆژی نۆی ئەم مانگە دەچێنە نێو پشووی وەرزی یاسادانان و پێویستە بەر لەو وادەیە دەنگ لەسەر بودجە درابێت، ھەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی یەکشەممە یاخود دووشەممەی داھاتوو دیاری بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر بودجە لە نێو ئەنجومەنی نوێنەران.
سەعد مانع ده‌ڵێت چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، رەشنوسی چەند پێشنیازێکیان لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستانەوە دیاریکردووە دوا بڕیار لەلای ئەنجومەنی نوێنەرانە بۆ پەسەندکردن یاخود رەتکردنەوەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماددەکانی تایبەت بە ھەرێمی کوردستاندا کراون.
به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان دوای جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی تایبه‌ت به ڕاده‌ستكردنی ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه و داهاته نانهوتیهكان به به‌غدا و پاش وردبینی كردنیان له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری و وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئیتیحادی، ئینجا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق شایسته‌ی هه‌رێم ده‌دات.
هه‌ر به‌پێی گۆڕانكارییه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هه‌ڵده‌ستی به دانانی كۆی داهاته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم لهحسابێك كه له‌بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ده‌یكاته‌وه به‌بێ هیچ لێبڕینێك به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌سه‌ڵاتی خه‌رج كردن ده‌دات به سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی ئه‌م گۆڕانكاریه پێگه‌ی ده‌ستوریی هه‌رێم حسابی بۆنه‌كراوه‌و وه‌ك فه‌رمانگه‌یه‌كی ناوه‌راست و باشور حساب بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كراوه.
له‌به‌شێكی گۆڕانكارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه،له‌كاتی بونی ناكۆكی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌رك و ماف و پابه‌ندیه‌كان، ئه‌وا ١٥ ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ناكۆكیه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كران ئه‌وا ناردنی شایسته‌ی هه‌ریم ڕاده‌گیرێت به‌پێی بڕیاری داداگای ئیتیحادی به‌ركار.
له خاڵێكی دیكه‌دا هاتوه نابیت حكومه‌تی هه‌رێم جیاكاری بكات له نێوان پارێزگاكان له خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌تی به‌غدا هه‌ڵده‌ستێت به‌بڕینی به‌شی ئه‌و پارێزگایه‌ی كه گازنده‌ی هه‌یه و ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌ستی پارێزگاكه‌ی ده‌كات.
گۆڕانكارییه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیدار ئه‌وه‌یه، كێڵگه‌كانی نه‌وتی خورمه‌ڵه‌و شێخان له هه‌رێم وه‌رده‌گیرێته‌وه، به‌و هه‌نگاوه بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم كه‌مده‌بێته‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌سه‌ر هه‌رێمدا سه‌پێنراوه كه ڕۆژانه لانی كه‌م ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیك نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات.
به‌پێی مه‌رجه سه‌پێنراوه‌كان، مانگانە بڕە پارەیەك لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت بۆ دانەوەی قەرزی بانكە بازرگانیەكانی عێراق لای هەرێم، هه‌روه‌ها ئەگەر حكومەتی هەرێم نەوتەكەی نەفرۆشرا، ئەوا دەبێت ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی حكومەتی عێراق بكات بۆ بەكاربردنی ناوخۆیی و هاوكات ئه‌وه‌ش سه‌پێنراوه حکومەتی ناوەندی بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەن. له گۆڕانكارییه‌كی دیكه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند كراوه كه مانگانه سه‌دا 10ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگێڕێته‌وه.
30ی مانگ، لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبونه‌وه و چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیارێکی نوێی لەسەر بڕگەکانی ١٣ و ١٤ی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان خستۆتەڕوو.
تێیدا ئەمانەی خوارەوە هاتووە،
هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سومۆ بکات.
فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای سومۆ.
ئەگەر نەتوانرێت نەوت لە ڕێگەی بەندەرەکانی تورکیاوە هەناردە بکرێت، هەولێر نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات.
وەزارەتی نەوت بەدیل دەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتن یان بەکارهێنانی نيوتن کوردستان لە ناوخۆدا.
حکومەت پابەندە بە پێدانی پاره‌ی 400 هەزار بەرمیل نەوت بە هەولێر ئەگەر لە هەرێم وەریبگرێت.
پارەی فرۆشتنی نەوت لە ئەکاونتێکی سەر بە وەزارەتی دارایی فیدراڵی دادەنرێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: