دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن ڕادەگەیەنێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دزیکردن ئاسایشی هەرێم


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئاسایشی گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە ( پەنجا ) ملیۆن دیناریان دزیوە .دەرەنجامی هەوڵە بەدەوامەکانی هێزەکانی دەزگای ئاسایش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی  ( ٤٤٣ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ، لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ( ٣ ) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد بە ناوەکانی :

( ئ ، ج ، ف ) لەدایکبووی ١٩٧١
( م ، م ، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٧ 
( ب ، م ، ل ) لەدایکبووی ١٩٩٨ 

كەهەستاون بە دزینی بڕی ( ٥٦ ) پەنجا و شەش ملیۆن دینار . 

سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بغداد )ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو ، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

کامەران کەریم