تۆمارکردنی ڕیکۆردی نوێ ڕاکردنی 1500 مەتری جیهانی

(0) / / ورزش / زایەڵە ڕاکردن فیت کیپیگۆن وەرزش


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ فیت کیپیگۆن ڕیکۆردی جیهانی 1500 مەتری بە نێوی خۆیەوە تۆمار کردووە.

فیس کیپیگۆن، خانمە وەرزشوانێک کێنیایی، ڕیکۆردی جیهانی 1500 مەتری لیگی ئەڵماسی شاری ڕۆمی بە نێو خۆیەوە تۆمار کردووە. ناوبراو ئەو مەودایەی لە 3 خولەک و 49:11 چرکەساتدا بڕیوە.

ڕیکوردی پێشووی ڕاکردنی 1500 مەتر گنزبا دیبابای خەڵکی ئتیووپیا تۆماری کردبوو بە ماوەی 3:50.07، دیبابا ئەو ڕیکوردەی لە وڵاتی مۆناکۆ و لە ساڵەکانی 2015دا تۆمار کردبوو.

کیپیگۆن دووجار قارەمانی ئۆڵۆمپیکی ساڵەکانی(2020 و 2016) و دووجاریش قارەمانی جیهانی لە ساڵەکانی(2017 و 2022) بۆ ڕاکردنی 1500 مەتر بەدەست هێنابوو.