خانمێکی ئێرانی پلەی دووهەمی قارەمانی بەلەمسواری مۆسکۆی مسۆگەر کرد

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش مۆسکۆ بەلەمسواری


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانێکی تیپی نەتەوەیی ئێران مەداڵی زێوی پێشبڕکێیەکانی بەلەمسواری مۆسکی بەدەستهێناوە.

تیپی نەتەوەیی بەلەمسواری خانمان و پیاوانی ئێرانی بەشداری پێشبڕکێیەکانی مۆسکۆیان کردووە و لە یەکەم ڕۆژی پێشبڕکێیەکاندا خاتوو نازەنینی مولایی لە بەشی ڕوئینگدا گەیشتە مەداڵی زێو.

نازەنینی مولایی لە بەشی فیناڵی Aی ڕۆئینگی تاکە کەسی خانماندا، بەرانبەر بە ڕەقیبەکانی خەڵکی ڕووسیا و بێلاڕووس بە ماوەی کاتی 8:22.99‌ خولەک گەیشتە ڕەدەی دووهەمی ئەو پێشبڕکێیانە و بوو بەخاوەن مەداڵی زێو.

هەروەها ئەمیر حوسەینی مەحموودپوور نوێنەری دیکەی خەڵکی ئێران لە فیناڵی Bی بەشی تاکەسەی پیاواندا لە گەڵ ڕەقیبی خەڵکی بێلاڕووس و چوار ڕەقیبی خەڵکی ڕووسیا کەوتە پێشبڕکێی و بە کاتی 8:13.278 خولەک لەسەر پلەی یەکەمی ئەو بەشە ڕاوەستا وعینوانی حەوتەمی ئەو پێشبڕکێیانەی بە نێوی خۆیەوە تۆمار کرد.

خاتوو زینەبی نووری نوێنەرێکی دیکەی خەڵکی ئێران لە فیناڵی بەشی Aی ڕوئینگی تاکەکەسی خانماندا لە گەڵ پێنج ڕەقیبی خەڵکی ڕووسیا کەوتە پێشبڕکێ و بە کاتی 8:20.830 خولەک ڕەدەی شەشمی بەدەست هێناوە.

شایانی ئاماژەیە کە وەرزشوانانێکی خەڵکی بێلاڕووس و ڕووسیا و ئوزبەکستان، قەزاقستان، تهبەرستان، ئەرمەنستان و ئێران لە چوارچێوەی 25 تیپدا بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکەن.